به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، هێزه ئه‌منییه‌كانی شاره‌داری سنه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ده‌سفرۆشانی ئه‌و شاره و تێكهه‌ڵچوون ڕوویداوه و پۆلیس بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه گازی فرمێسكرێژی به‌كار هێناوه.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه، شاره‌داری بڕیاری داوه كه ده‌سفرۆشانی شه‌قامی “فرده‌وسی” سنه له كاتژمێر ٦ی ئێواره‌وه ده‌ست به كار بكه‌ن به‌ڵام به هۆی خراپ بوونی باری مه‌عیشه‌ت و گۆزه‌رانی خه‌ڵك، ئاستی داهاتی ده‌سفرۆشان زۆر كه‌می كردووه و خوازیاری ئه‌وه‌ن زووتر له ساعه‌تی ٦ ده‌ست به‌كار بكه‌ن، به‌ڵام هێزه‌كانی شاره‌داری و پۆلیس به هاوكاری یه‌ك ڕۆژی چوارشه‌ممه هێرشیان كرده سه‌ر ده‌سفرۆشان و شه‌ڕ و پێكدادان هاته ئاراوه و پۆلیس له گازی فرمێسكرێژ بۆ بڵاوكردنی خه‌ڵك كه‌ڵكی وه‌رگرت.