ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، به‌هۆی ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر سووختبه‌ران و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ئۆتومبێلی خه‌ڵك، دانیشتووانی گوندی “دێهدهه‌ك” له شارستانی میناب خۆپێشاندانیان كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم به ده‌ستڕێژی گوله ده‌ستیان به‌سه‌ر ئۆتومبێلی چه‌ند سووختبه‌ردا گرتووه، كاتێك هێزه‌كانی ڕژیم هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سووختبه‌رانیان داوه، خه‌ڵك ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و ڕێگه‌یان نه‌داوه ئه‌و چه‌ند كه‌سه ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێن. به‌پێی زانیارییه‌كان، پاش هێرشی خه‌ڵك بۆ سه‌ر سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم، هێزه ئینتزامییه‌كان هه‌ڵهاتوون.