ڕۆژی هه‌ینی ٩ی جۆزه‌ردان، خه‌ڵكی ناوچه‌ی حه‌كاری و كاسبكاران له ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی مه‌ئموورانی سه‌ر سنوور ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و له‌گه‌ڵ پۆلیس به شه‌ڕ هاتن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ناڕازی له ده‌روازه‌ی سنووری ئاسن ده‌ڕه‌ی حه‌كاری له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی گۆمرۆك و پاسه‌وانانی سه‌ر سنوور به شه‌ڕ هاتوون و سه‌ركوتگه‌رانی توركیا، ده‌روازه‌كه‌یان به سه‌ر خه‌ڵك دا داخستووه. به وته‌ی ناڕازیان، مه‌ئموورانی توركیا وێڕای بێڕێزی كردن به كاسبكاران و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، چه‌ند كه‌سیان داوه‌ته به‌ر لێدان و ڕێگه‌یان نه‌داوه ئۆتومبێله‌كانیان له پاركینگی ئاسن ده‌ڕه پارك بكه‌ن، به‌و بۆنه‌وه خۆپێشانده‌ران ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به شه‌ڕ هاتوون.