ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، پاش ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه ئینتزامییه‌كانی جه‌كیكوور بۆ سه‌ر ئۆتومبێلی سووختبه‌ران له به‌لووچستان، خه‌ڵكی ناڕازی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خه‌ت ته‌قه‌یان له ئۆتومبێلی سووختبه‌ران كردووه و به‌و‌هۆیه‌وه سووختبه‌رێك به‌سه‌ختی بریندار كراوه. پاش ئه‌و ڕووداوه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
