ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی جۆزه‌ردان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی هێرشیان كرده سه‌ر سووختبه‌رانی به‌نده‌ر كرگان و له‌گه‌ڵ دانیشتووانی ئه‌و به‌نده‌ره به شه‌ڕ هاتن.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه‌كانی ڕژیم به فیشه‌كی پلاستیكی و گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی و وێڕای برینداركردنی ١٥ كه‌س، ٤٠ شارومه‌ندیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، كه‌لووپه‌لی سووختبه‌ران له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی ڕژیمه‌وه ئاگر دراوه و شه‌ڕێكی سه‌خت له نێوان خۆپێشانده‌ران و سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ت دا ڕووی داوه. به‌پێی دوایین زانیاریی، هێزه‌كانی ڕژیم پاش به‌رگری به‌هێزی دانیشتووانی به‌نده‌ر كرگان، ناچار به هه‌ڵهاتن بوون و ناوچه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه.