ئیداره‌ی پزشكی یاسایی ئوستانی تاران؛ رۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند كه له ساڵی ١٤٠٠؛ سه‌رجه‌م ٩٦ هه‌زار و ٥٠٣ كه‌س به هۆی تێكهه‌لچوون له‌سه‌ر شه‌قام زیانیان بوه‌ركه‌وتۆه و به‌و بۆنه‌وه سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی پزشكی یاسایی ئه‌م ئوستانه‌یان كردووه. له‌م ژوماره‌یه ٦١ هه‌زار و ٦٦ كه‌سیان پیاو و ٣٥ هه‌زار و ٤٣٧ كه‌سیان ژن بوون.
له‌م راپۆرته‌دا هاتۆه كه ئاماری سه‌ردان بۆ ناوه‌نده‌كانی پزشكی یاسایی ئوستانی تاران به هۆی زیانه‌كانی ئه‌م جۆره تێكهه‌لچونانه له ساڵی ١٤٠٠ به به‌راورد به ساڵی پێشتر واته ساڵی ١٣٩٩؛ پێنج و یه‌ك ده‌هوومی له‌سه‌د زیادی كردووه. له بابه‌ت ئۆستانه‌كانی تر له ڕاپۆرتێكدا كه له لایه‌ن هه‌واڵنێری ” ئانا ” بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه كه؛ له شه‌ش مانگی ئه‌وه‌ڵی ساڵی ١٤٠٠؛ سه‌رجه‌م ٣٣٥ هه‌زار كه‌س له سه‌راسه‌ری ئێران به هۆی ده‌مه‌قاڵه وتێكهه‌لچون له گه‌ڵ یه‌كتر، سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی پزشكیی یاساییان كردووه. ” ئانا ” هه‌روه‌ها ده‌نووسێت كه زۆرترین ژماره‌ی سه‌ردانه‌كان بۆ ناوه‌نده‌كانی پزشكیی یاسایی به هۆی په‌لاماردان به پێی ژماره‌ی دانیشتووان له ئوستانه‌كانی ئه‌رده‌بیل؛ ئازه‌ربایه‌جانی شه‌رقی؛ هه‌مه‌دان و زه‌نجان و كه‌مترین ڕاده‌ش له ئوستانه‌كانی هۆرمۆزگان و بووشێهر تۆمار كراوه. هه‌واڵنێری ” ته‌سنیمیش ” له ئابان مانگی ساڵی ١٤٠٠ له ڕاپۆرتێكدا به پشت به‌ستن به ئاماره‌كانی ره‌سمی پزشكیی یاسایی نووسی كه نزیكه‌ی ٤٠ له‌سه‌د له پشكنینه‌كان له ناوه‌نده‌كانی پزشكیی یاسایی سه‌راسه‌ری وڵات له نیوه‌ی ئه‌وه‌ڵی ساڵی ڕابردوو به هۆی زیانه‌كانی تێكهه‌ڵچون و په‌لاماردان بووه. ژماره‌یه‌ك له كارناسان؛ لایان وایه هۆكاری هاتنه‌خواره‌وه‌ی ڕاده‌ی دانبه‌خۆداگرتنی هاوڵاتییان بێ هیوا بوون له‌وه‌ی كه رێگه‌ی ده‌زگای قه‌زاییوه مافیان ده‌سته‌به‌ر بێت. زۆربه‌ی خه‌لك له‌و بروایه‌دان كه زوری پێده‌چێت تا په‌روه‌نده‌یه‌ك له دادگاكانی ئێران یه‌كلایی ده‌بێته‌وه و بۆیه به‌و ئاكامه ده‌گه‌ن كه باشتر وایه كه به پشت به‌ستن به هێز و بازوی خۆیان مافی خۆیان وه‌ربگرن!. له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتۆه كه گرانی؛ بێكاری؛ بێ عه‌داڵه‌تی و جیاوازی چینایه‌تی؛ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕاده‌ی گیرۆده‌بوونی هاوڵاتییان به خه‌مۆكی؛ سه‌ره‌كیترین هۆكارن كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا؛ بۆنه‌ته هۆی هاتنه‌خواره‌وه‌ی راده‌ی دانبه‌خۆداگرتن و چونه‌سه‌ره‌وه‌ی راده‌ی تێكهه‌لچوون ئه‌م و ئه‌و له گه‌ل یه‌كتر.
له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژیمی ئیسلامی‌دا راده‌ی تووڕه‌یی و توندووتیژی له سه‌رویی هه‌موو وڵاتانی جیهانه. ده‌سه‌ڵاتێك كه شه‌و و رۆژی تازیه‌بارییه ، له ته‌له‌ویزیۆنی ده‌وڵه‌تی؛ له بڵینگۆی مزگه‌وته‌كان و ته‌نانه‌ت له كلاسه‌كانی ده‌رسی مه‌دره‌سه‌كان باس باسی خوێن و شه‌هاده‌ته؛ قه‌مه لێدانه؛ قه‌ساس و بڕینه‌وه‌ی ئه‌ندامانی له‌شه وه‌ك سزادان؛ له وه‌ها وڵاتێك دا سروشتییه كه توندووتیژی روو بكاته ناو ماڵه‌كان ، شه‌قامه‌كان و شوێنی كاریش. ده‌مه‌قاله و تێكهه‌ڵچونی سه‌رشه‌قام به‌شێكی ته‌واوكه‌ری توندووتیژی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیه له‌دژی ژنان؛ دژی كه‌مینه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی؛ دژی كرێكاران و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش كه ئێمه رۆژانه به‌رده‌وام له گۆشه و كه‌ناری ئه‌م وڵاته‌دا ده‌یبینین.
ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی به نواندنی بێبه‌زییانه‌ترین توندوتیژی؛ شۆڕشی ئێرانی سه‌ركووت كرد و خۆی سه‌قامگیر كرد. له ماوه‌ی ٤٣ ساڵی رابردووش‌دا ، به پشت به‌ستن به توندووتیژی ڕێكخراو له زیندانه‌كان؛ له سه‌ر شه‌قامه‌كان و له شوێنی كار؛ درێژه‌ی به ده‌سه‌ڵاتی خۆیداوه. توندووتیژی و خوێن و شه‌هاده‌ت؛ له پایه‌كانی ئیدئۆلۆژی ئه‌م رژیمه‌ن. قه‌مه لێدان و خۆ ئازاردان؛ شه‌لاق لێدان و ئێعدام له شوێنه گشتییه‌كان؛ دیمه‌نگه‌لێكن كه به‌رده‌وام له به‌ر چاوی خه‌ڵك و له‌وانه منداڵان دووپات ده‌بنه‌وه. ئه‌م ره‌وشانه له ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی حكوومه‌تی و له نوێژی جوومعه‌كان به‌رده‌وام ته‌بلیغی بۆده‌كرێت. مووقه‌ده‌س نیشاندان و په‌ره‌پێدانی توندووتیژی؛ ته‌نانه‌ت له كتێبه ده‌رسییه‌كانی مه‌دره‌سه‌كانیشدا په‌ره‌ی پێده‌درێ.
سه‌ره‌ڕای هاندان و په‌ره‌پێدانی توندووتیژی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی؛ ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ران و زیندانه‌وانان له تووڕه‌ترین و بێ به‌زه‌یی ترین كه‌سه‌كان دیاری ده‌كرێن. شه‌ڕفرۆشترین لات و لۆمپه‌نه‌كان له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی ئه‌منییه‌تیه‌وه؛ داده‌مه‌زرێن. چه‌قۆ كێشه‌كان له هێرش بۆسه‌ر ژنان و بۆ سه‌ر خۆپیشاندانی دژی رژیم به كاردێن. ته‌نانه‌ت شه‌ڕفرۆش و قاتڵه‌كان له زیندانه‌كان له‌دژی زیندانیه سیاسیه‌كان؛ هان ده‌درێن. ئه‌مانه هه‌مووی به‌شگه‌لێكن له توند و تیژی به‌رنامه بۆ دارێژراو له لایه‌ن رژیمه‌وه.
شه‌ڕ له كوردستان له‌دژی خه‌ڵكی كورد و ناردنی ترۆریستی ئیسلامی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌شداری سوپای پاسداران له كوشتنی ده‌یان هه‌زار كه‌سی خه‌ڵكی سوورییه؛ عێراق؛ یه‌مه‌ن؛ لایه‌نێكی دیكه‌ی وها سیاسه‌تێكن. ئه‌م ئه‌فراده كه له نێو ئاگرو خوێندا په‌روه‌رده كراون؛ كاتێك كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئێران به‌رامبه‌ر به ناره‌زایه‌تییه‌كانی خه‌لك به‌كاریان دێنن و ئه‌مه خۆی فاكتۆرێكی گرینگه له بڵاوبوونه‌وه‌ی توندووتیژی له كۆمه‌ڵگای ئێران.
بۆ كۆتایی هێنان به‌م توندویژییه جێگیر كراوه؛ بۆ پێش‌گرتن به تووڕه‌بوون و نائارامی ده‌رونی كه له‌ژێر پێستی كۆمه‌ڵگادا له جوڵه دایه و ڕه‌نگدانه‌وه‌كه‌ی له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی شه‌ڕه‌كانی سه‌رشه‌قامه‌كاندا ده‌یبینین؛ بۆ كۆتایی هێنان به بێ مافی؛ هه‌ڵاواردن و گه‌نده‌ڵی و دزییه‌كانی نجوومی؛ بۆ كۆتایی هێنان به هه‌ژاری و نه‌داری رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژی زیاتری جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك؛ ڕێگایه‌ك نییه بێجگه له روخاندنی ده‌سه‌ڵاتی رژیمی ئیسلامی له ئێران.