کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

تێكدانی گڵكۆی “ژینا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ڕژیم

تێكدانی گڵكۆی ژینا ئه‌مینی له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ڕژیم

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی به‌ردی گڵكۆی “ژینا ئه‌مینی”یان شكاند و پێشتریش شووشه‌ی قه‌بره‌كه‌یان شكاندبوو.

“ئەمجەد ئەمینی” باوکی ژینا ئەمینی، لە بەیاننامەیەکدا کە “ساڵح نیکبەخت” پارێزەری بنەماڵەی ئەمینی پشتڕاستی کردۆتەوە، ڕایگەیاند کە شووشە و به‌ردی گۆڕی “ژینا ئەمینی” لەلایەن بەکرێگیراوانی حکوومەتەوە شکێندراوە. هه‌روه‌ها “ساڵح نیكبه‌خت” له‌ په‌یامێك دا وتی: بڕیار بووه‌ جۆشكارێك سایه‌بان بۆ مه‌زاری “ژینا” درووست بكات به‌ڵام ئیداره‌ی ئیتلاعات هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ بكات مۆڵه‌تی دووكانه‌كه‌ی له‌ ده‌ستێننه‌وه‌ و دووكانه‌كه‌ی پێ داده‌خه‌ن.