کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

تێكدانی گڵكۆی “زه‌كه‌ریا خه‌یاڵ” له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌ له‌ پیرانشار

تێكدانی گڵكۆی زه‌كه‌ریا خه‌یاڵ له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌ له‌ پیرانشار

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٧ی پووشپه‌ڕ، به‌كرێگیراوانی ڕژیم له‌ پیرانشار گڵكۆی هه‌میشه زیندوو “زه‌كه‌ریا خه‌یاڵ”یان تێك دا‌.

به‌وته‌ی هاووڵاتیان، ئه‌مه‌ دووهه‌مین جاره‌ به‌كرێگیراوانی ڕژیم ئه‌و كرده‌وه‌ قێزه‌ونه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ته‌نیا نه‌فره‌ت و تۆڕه‌یی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌ خۆیان زیاتر ده‌كن. “زه‌كه‌ریا خه‌یاڵ”شه‌وی ٢٩ی خه‌رمانانی ١٤٠١ و له‌ ته‌نیشت مه‌دره‌سه‌ی شه‌وانه‌ڕۆژی كچان له‌ شه‌قامی ٣٢ متری پیرانشار به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد.