ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان، مه‌ئموورانی شاره‌داری و هێزه ئینتزامییه‌كانی شارستانی ماساڵ هێرشیان كرده سه‌ر شوێنی كه‌سابه‌تی ٢٠٠ خێزان له ناوچه‌ی “بام سه‌وز” و ده‌كه‌كانیان ڕووخاند.
ڕووخاندنی ده‌كه‌ی ئه‌و ٢٠٠ خێزانه له حاڵێكدایه كه پێشتر سه‌رۆكی بازڕه‌سی ئوستانی گیلان و فه‌رمانداری به‌ڵێنی پێدانی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان پێ دابوون. ڕۆژی ڕابردوو مه‌ئموورانی شاره‌وانی و هێزه ئینتزامییه‌كانی شارستانی ماساڵ به پێچه‌وانه‌ی بڕیاری فه‌رمانداری، هێرشیان كرده سه‌ر شوێنی كه‌سابه‌تی ئه‌و ٢٠٠ خێزانه و ده‌كه‌كانیان ڕووخاند.