بەکرێگیراوانی حکوومەت له شاری مه‌ریوان، به‌ردی مه‌زاری “موختار ئه‌حمه‌دی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینایان له گۆڕستانی دارسه‌یران تێك داوه.
موختار ئه‌حمه‌دی، كرێكاری وه‌رزی و ده‌ستفرۆشی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵی خه‌ڵكی مه‌ریوان، له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا به ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌خت كرد. له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌كرێگیراوانی ڕژیم چوونه‌ته سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه و وێڕای سڕینه‌وه‌ی وشه‌ی شه‌هید له‌سه‌ر به‌ردی مه‌زاره‌كه‌ی، هێمای شه‌هیدیشیان تێك داوه. كرده‌وه‌ی به‌كرێگیراوانی حكوومه‌ت بووه‌ته هۆی توڕه‌یی و نه‌فره‌تی خه‌ڵكی ئازادیخوازی مه‌ریوان و گه‌نجانی تێكۆشه‌ری ئه‌و شاره ڕایانگه‌یاندووه كه به تێكدانی گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی ناتوانن ڕێگه له ڕووخانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌تان بگرن. شۆڕشی ژینا درێژه‌ی هه‌یه.