به‌پێی ڕاگه‌یاندنی ده‌زگای میتی توركیا، فه‌رمانده‌یه‌كی دیكه‌ی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل “ی.پ.گ” به ناوی “عومه‌ر عه‌بدۆڵڵا ده‌حام” له عه‌مه‌لیاتی هێزه‌كانیان له شاری ته‌بقای ڕۆژئاوای كوردستان گیانی له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری ئاناتۆلی، “عومه‌ر عه‌بدۆڵڵا ده‌حام” فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی “ی.پ.گ” له شاری ته‌بقا بووه و له چه‌ند هێرشی گه‌وره بۆ سه‌ر ئه‌رته‌شی توركیا و به‌كرێگیراوه ئیسلامیه‌كانی ته‌حریری شام ده‌ستی هه‌بووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردووش فه‌رمانده‌یه‌كی دیكه‌ی “ی.پ.گ” له‌لایه‌ن ده‌زگای ئه‌منیه‌تی میتی توركیا له كانتۆنی حه‌سه‌كه تیرۆر كرابوو.
