ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، چالاكێكی سیاسی خەڵکی شاری سنە بە ناونیشانی “ڕێبین ڕەحیمی” لە ناوچەی شارۆچکەی سه‌نعه‌تی “ژاڵە” لە دەورووبەری شاری سلێمانی، لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە تیرۆر كرا.
بە پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و چالاكه سیاسیه ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ لە شوێنی کارەکەی لە یەکێک لە كۆگاكانی ناوچەی ژاڵە، لە لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراو له ئۆتۆمبیلێكی ( بی.ام.دبلیو)ی ڕه‌ش دا، ده‌درێته به‌ر ده‌سترێژی گوله و به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت كه به دوای گوازتنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه به هۆی قۆرسی برینه‌كانیه‌وه، گیان له ده‌ست ده‌دات. شایانی باسه كه تا ئێستا هیچ لایه‌نێك ئه‌و تیرۆره‌ی نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ به‌ڵام ڕژیمی كۆماری ئێسلامی پێشینه‌یه‌كی دوور و درێژی له تیرۆری چالاكوانانی سیاسی له خاكی هه‌ریم هه‌یه.