هەواڵگری دەوڵەتی تورکیە ناسراو بە میت ڕۆژی چوارشەممە لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا ٨٢ فەرماندەی پەکەکە و یەپەگەی لە ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان تیرۆر کردووە.
بەپێی ئەو ڕاگەیێنداوە، هەواڵگری دەوڵەتی تورکیە هەر یەک لە “دڵبرین قاچار” بە ناوی ڕێکخراوەیی ڕۆژدا و “ساواش چلیک” لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی تورکیە لە دەرەوەی سنوورەکانی ئەو وڵاتە ڕفێندراون. جێگای ئاماژەیە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا دەوڵەتی تورکیە بە شێوەی ڕێکخراوەیی چالاکانی باکووری کوردستانی لە دەرەوەی سنوورەکانی تیرۆر کردووە و چەندین کەسی مەدەنیش بەهۆی هێرشکانی سوپای ئەو وڵاتەوە گیانیان لەدەست داوە و بریندار کراون.