ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی مانگی گه‌لاوێژ، سێ كه‌س له‌وانه ڕۆژنامه‌وانێكی خۆجێیی له مه‌یخانه‌یه‌ك له ناوه‌ندی وڵاتی مێكزیك له‌لایه‌ن گرووپێكی چه‌كداره‌وه كوژران و به‌م جۆره ڕێژه‌ی ڕۆژنامه‌وانانی تیرۆركرا‌و له ساڵی ٢٠٢٢دا گه‌یشته ١٣ كه‌س.
به وته‌ی فه‌رمانداری ناوچه‌ی “گواناخ واتۆ“، ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه ناوی “ئێرنستۆ مێندز” بووه و به‌ڕێوبه‌ری كاناڵێكی خۆجێیی به‌ناوی “ده‌نگی ئێوه” بووه كه له‌لایه‌ن گرووپێكی چه‌كداره‌وه تیرۆر ده‌كرێت. پۆلیس له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند: ناوبراو پێشتریش چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی مردنیان لێكردبوو و به‌م جۆره له سه‌رتای ساڵی ٢٠٢٢ وه‌تا ئێستا ١٣ ڕۆژنامه‌وان له‌ووڵاته تیرۆر‌كراون و مێكزیك یه‌كێك له نائه‌منترین وڵاتانی جیهانه بۆ ڕۆژنامه‌وانان.