ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌ڵسووڕاوێكی سیاسی شاری به‌سره به‌ناوی “ڕیحام یه‌عقوب” كه خۆپیشاندانه‌كانی دژه ده‌وڵه‌تی له عێراقی ڕێبه‌ری ده‌كرد، كراوه‌ته ئامانج و گیانی له‌ده‌ستداوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، تیرۆری “ته‌حسین عوسمان” له ڕۆژی هه‌ینی ڕابردووش ببووه هۆی ناڕه‌زایه‌تیی و خۆپیشاندانی خه‌ڵك. ناڕازییان خوازیاری ناساندنی دهستوپێوهندهكانی ئه‌م تیرۆرانهن. پێویسته ئاماژه بكرێ كه تا به‌ر له بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، ڕۆژانه به هه‌زاران كه‌س له شاره‌كانی عێراق ده‌هاتنه سه‌ر شه‌قام و له‌ئاست گه‌نده‌ڵی، بێكاری، بارودۆخی ناله‌باری خزمه‌تگوزاری گشتی و ده‌ست تێوه‌ردانی وڵاتانی بیانی له كاروباری ناوخۆی عێراق، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ر ده‌بڕی. شایانی باسه، هه‌تا ئێستا زیاتر له ٥٠٠ خۆپیشانده‌ر له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان و كه‌سانی چه‌كداری سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی، كوژراون و به هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش بریندار كراون.