ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی گوڵان، ئه‌ندامێكی مه‌جلیسی خۆبره‌گانی ڕێبه‌ری به‌ناوی “عه‌باسعه‌لی سوله‌یمانی” له نێو بانكی میللی بابۆلسه‌ر دا تیرۆر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عه‌باسعه‌لی سوله‌یمانی” له‌كاتی سه‌ردانی بۆ بانكی ناوه‌ندی میللی بابۆلسه‌ر له‌لایه‌ن پارێزه‌ری بانكه‌كه‌وه به چه‌ك ته‌قه‌ی لێكراوه و ده‌ستبه‌جێ كوژراوه و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه “عه‌باسعه‌لی سوله‌یمانی” پێشتر نوێنه‌ری خامنه‌یی له كاشان و زاهیدان بووه و ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی لێكردووه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.