ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان، ڕێكخراوی ئه‌منیه‌تی توركیا (میت) ڕایگه‌یاند كه “یه‌ڵماز بێهراره‌ش” نوێنه‌ری حیزبی كۆمۆنیست- لینینیستی توركیا له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه له شاری كۆبانی تیرۆر كراوه.
به‌پێپ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵنێری ئاناتۆلی، “عوسمان نوری ئۆجاقلی” به كۆدی سازمانی “یه‌ڵماز بێهراره‌ش” كه نوێنه‌ی حیزبی كۆمۆنیست- لینینیستی توركیا له سووریه بووه و پێشتر ده‌ستی له چه‌ند عه‌مه‌لیاتی نیزامی له خاكی توركیا بووه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانیانه‌وه له شاری كۆبانی تیرۆر كراوه.
