ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی ڕه‌شه‌مه، په‌هباده‌كانی ئیسڕائیل هێرشیان كرده سه‌ر كاروانی هێزه‌كانی حه‌ماس له باشووری لوبنان و “هادی موسته‌فا” له فه‌رمانده‌كانی ئه‌و گرووپه‌یان كوشت.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئیسڕائیل، په‌هباده‌كانی ئه‌و وڵاته ئۆتۆمبێلی هه‌ڵگری “هادی موسته‌فا” فه‌رمانده‌ی نیزامی گرووپی عێزه‌دین قه‌سامیان له جاده‌ی سه‌ور بۆ ناقووره له باشووری لوبنان كردۆته ئامانج. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، ناوبراو و یه‌كێك له هاوڕێكانی كوژراون و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.