کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

تیرۆری سێ ئه‌ندامی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتێك له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ له‌ ده‌یره‌زوور

تیرۆری سێ ئه‌ندامی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتێك له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ ئه‌ندامی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتێك له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی “ده‌یره‌زوور” تیرۆر كراون و ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌ پێی  ڕاپۆرته‌كان، داعش پاش ڕووداوه‌كه‌ به‌رپرسیاره‌تی هێرشه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ و له‌و كاته‌وه‌ هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتێك به‌ هاوكاری هاوپه‌یمانان ئۆپراسیۆنێكی به‌ر‌بڵاویان دژی شانه‌ نووستووه‌كانی داعش ده‌ستپێكردووه‌، چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه‌ش هێرشه‌كانیان به‌ شێوه‌ی تیرۆری ئه‌ندامانی ئه‌و هێزانه‌ زۆرتر كردووه‌ته‌وه‌ و له‌ ١٨ی ئاوریلی ئه‌مساڵه‌وه‌ لانیكه‌م ١٥ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌كانی سووریای دیمۆكرات‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ چه‌ندین ئه‌ندامی ئه‌و هێزه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و چه‌ندین كه‌سیش به‌سه‌ختی بریندار بوون.