“سه‌ید مه‌حموودی سادات” به‌رێوبه‌رایه‌تی دادستانی (سارنه‌واڵی) ئه‌منییه‌تی میللی ویلایه‌تی هێلمه‌ندی ئه‌فغانستان، رۆژی شه‌ممه ١٦ی ڕه‌شه‌ممه، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبرێژكراو گیانی له‌ده‌ست دا.
به پێی راپۆرته‌كان و به وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌منییه‌تی ئه‌فغانستان، كاروانی “سه‌ید مه‌حموودی سادات” له كاتی رۆیشتن بۆ ده‌فته‌ری كاره‌كه‌ی له باشووری شاری له‌شگه‌رگاه كه‌وته به‌ر هێرشی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبرێژكراو و گیانی له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه هێشتا هیچ گرووپ و لایه‌نێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌م هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.