ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی مانگی گه‌لاوێژ، ئه‌ندامێكی پێشووی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران به ناوی “جه‌لال قادری” له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ڕژیمه‌وه تیرۆر كرا و هاوكات هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شنۆ و دانیشتووی هه‌رێمی كوردستان به ناوی “فارۆق ئه‌حمه‌دی” كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “جه‌لال قادری” هاووڵاتی خه‌ڵكی پاوه و دانیشتووی هه‌رێمی كوردستان بوو، ناوبراو پێشتر ئه‌ندامی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران و كادری باڵای ئه‌و حیزبه بوو به‌ڵام ڕۆژی هه‌ینی له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامیه‌وه له شاری حه‌له‌بچه تیرۆر كرا. هه‌روه‌ها چالاكێكی مه‌ده‌نی و میدیایی خه‌ڵكی شاری شنۆ به ناوی “فارۆق ئه‌حمه‌دی” كه په‌یجێكی پڕ مۆخاته‌بی له ئینستاگرام دا هه‌یه له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆركردنی لێ كراوه.