ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی جۆزه‌ردان، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی كرێكارانی مێزۆپۆتامیا به‌ناوی “حسێن ئاراسان” له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه له شاری سلێمانی تیرۆر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “حسێن ئاراسان” له دایكبووی شاری ئیزمیری توركیا و دانیشتووی شاری مێردینه. ناوبراو له شاری سلێمانی په‌نابه‌ری سیاسی بووه و ڕۆژی ڕابردوو له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه تیرۆر كراوه. به پێی زانیارییه‌كان، “حسێن” به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراوه و باری ته‌ندرووستی ناجێگیره
