كاتژمێر ١ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی مانگی خه‌رمانان، “سوهەیل خورشید” ناسراو بە “مامۆستا شەماڵ” ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی لە شارۆچكەی “كفری” و لە بەردەم ماڵەكەی خۆیدا، تیرۆركرا.
لە ئێستادا تەرمی “مامۆستا شەماڵ” ڕەوانەی پزیشكی دادی “کەلار” كراوە و تائێستا دەزگا ئەمنییەكان هیچ زانیارییەكیان له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه نەخستووەتەڕوو، به‌ڵام پۆلیسی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردووه و هه‌وڵه‌كانیان بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی تاوانباران چڕتر ده‌كه‌نه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه ناوبراو نووسه‌ر و مێژوونوس و كارمه‌ندی ئیداره‌ی كشتووكاڵی شارۆچكه‌ی “كفری” بووه.