سوپای تورکیه ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕ چه‌ند گوندێكی له باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان بۆردوومان كردوووه به‌و هۆیه‌وه زیانێكی زۆر به‌ر ماڵ و مڵكی دانیشتووانی ئه‌و گوندانه كه‌وتووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سوپای توركیه گوندی پەرخ-ی لە سنووری شارۆچکەی دەرکار لە ئیدارەی زاخۆ تۆپباران کردووە و به‌و هۆیه‌وه زیان بەر مەڕ و ماڵاتی گوندەکە كه‌وتووه. له لایه‌كی دیكه‌وه هاوكات چه‌ند گوندێكی سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌هبا له ڕۆژئاوای كوردستان بۆردوومان كراوه و هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر زیانه‌كانی ئاشكرا نه‌كراوه.