کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

تۆپباران كردنی كوێستانی چلچه‌مه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی سپا

تۆپباران كردنی كوێستانی چلچه‌مه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی سپا

تۆپباران كردنی كوێستانی چلچه‌مه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی سپا

ڕۆژی شەممە ٣١ی جۆزەردان، سپای پاسداران جارێکی دیکە بەرزاییەکانی كوێستانی چلچەمەی لە نێوان سەقز، دیواندەرە و مەریوان، تۆپباران کرد.

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بەرزاییەکانی چلچەممە، شاخی دووبرا و شاخی سوڵتان کە لەنێوان شارەکانی سەقز، مەریوان و دیواندەرە هەڵکەتووە، لە لایەن سپای پاسدارانەوە تۆپباران کراون. شایانی باسه‌، سپای پاسداران بە خەڵکی گوندەکانی ئەو ناوچەیەی ڕاگەیاندووە، هیچ کەسێک بۆی نییە کە مەڕ و ماڵاتەکەی بباتە ئەو شاخە و لە ئەگەری هەر چەشنە ڕووداوێک، خۆیان بەرپرسیارن. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ لە کاتی تۆپبارانکردنی ئەو شاخانە، هێزه‌كانی سپا کارەبا و هێڵی ئینتێرنێتیان پچڕاندووە و تەنانەت هاتوچۆکردنی مەڕدارەکانی ئەو گوندانە بۆ شاخەکان قەدەغە كردووه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ماوەی حه‌فته‌یه‌كه‌ سپای پاسداران هێزێکی زۆری لە گوندەکانی شاقەڵا، بس، گۆگجە و گوڵچێر جێگیر کردووە.