کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

تۆپباران كردنی به‌رزاییه‌كانی ئاوایی نژماری له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم

134g

یکشنبه – ۲ تیر – ۱۳۹۸ , 23 – 06 – 2019

134g
به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، دوای شەڕ و تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان ڕێگای مەریوان و سەوڵاوا، سپای پاسداران بەرزاییەکانی ئاوایی “نژماری” تۆپباران کردووه‌.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، بەرە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢ی مانگی پووشپەڕ، تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان سپای پاسدارن و هێزێکی ئۆپۆزیسیۆن لە کوێستانەکانی نژمار ڕووی داوە و دوای ئەو تێکهەڵچوونە، سپای پاسداران بەرزاییەکانی نژماری تۆپباران كردووه‌. شایانی باسه‌ هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌، هیچ حیزبێك یاخۆد لایه‌نێك، به‌رپرسایه‌تیی تێكهه‌ڵچوونه‌ چه‌كدارییه‌كه‌ی نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ.