کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

تۆپبارانی گوندێكی سنووری ماكۆ له‌ لایه‌ن تۆپخانه‌كانی توركییه‌

تۆپبارانی گوندێكی سنووری ماكۆ له‌ لایه‌ن تۆپخانه‌كانی توركییه‌

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، یەکێک لە گوندە سنوورییەکانی شاری ماکۆ بۆ ماوەی ١٠ کاتژمێر لە لایەن تۆپخانەکانی توركییه‌وه‌ تۆپباران کراوه‌.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، تۆپخانەکانی توركییه لە کاتژمێر ١٠ی شەوی ڕابردوو هەتا ٨ی بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٩ی خەرمانان، گوندی “یارمق” سەر بە شاری ماکۆیان تۆپباران کردووە. شایانی باسه‌، تۆپخانەکانی توركییه بە هاوئاهەنگی ئێران بۆ ماوەی ١٠ کاتژمێر بەرزاییەکانی دەورووبەری ئه‌م گونده‌یان کردووەتە ئامانج و ماڵی هاووڵاتییەک و هەروەها گۆڕستانی ئه‌م ئاواییه‌ زیانی زۆریان بەرکەوتووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئه‌ڕته‌شی توركییه بە بیانووی بوونی گریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پ ک ک) ئەو ناوچانەیان کردووەتە ئامانج.