ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی خه‌رمانان، سپای پاسداران ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێر توپ‌باران كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی یۆرۆنیووز، له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا میدیاكانی ئێران هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چه‌ند ئه‌ندامی یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیمیان هاوكات له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران دژبه كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران، بڵاوكردبوو و ڕۆژی ڕابردووش به‌رپرسانی سپای پاسداران ڕایانگه‌یاند، به‌بیانووی پشتویانی حیزبه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان له‌و سه‌رهه‌ڵدانه، ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان بۆردوومان كردووه.