سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، تۆپخانه‌كانی سپای پاسداران بۆ پێنجه‌مین جاری به‌رده‌وام له ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتووی ڕابردوودا به‌رزایه سنوورییه‌كانی شنۆیان تۆپباران كرد.
ماوه‌ی پێنج ڕۆژه سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی سنووره‌كانی نێوان ڕۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان به چڕی بۆردوومان ده‌كاتو ڕۆژی ڕابردووش له ڕێگه‌ی مووشه‌ك و په‌هباده‌وه هێرشی كرده سه‌ر مه‌قه‌ڕاتی حیزبه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان و به‌هۆیه‌وه ١٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ٥٠ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون. له‌درێژه‌ی هێرشه‌كانی دا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆش تۆپخانه‌كانی سپاه ناوچه‌كانی “سه‌قه‌ر” و “به‌ربه‌زێن“یان به چڕی بۆردوومان كرد و هێشتاش به‌رده‌وامه.