به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، پێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشممە ٢٧ی جۆزەردان، تۆپخانەکانی سپای پاسداران لە پیرانشار ناوچە سنوورییەکانی شاری چۆمان سەر بە هەرێمی کوردستانیان بوردمان کردووە.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، تۆپخانەکانی سپای پاسداران بەرزاییەكانی سنووری شاری چۆمان وەک کوێستانی “ئالانە”یان بوردمان کردووە. شایانی باسه، ئه‌م تۆپبارانە زیانی گیانی نەبووە و هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری ئه‌م تۆپبارانه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.