تۆپخانەکانی سوپای پاسداران ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی مانگی گه‌لاوێژ، بۆ چەند خولەکێک بەرزاییەکانی “گەڵوە زەرد”یان لە کوێستانی “هەڵگورد” تۆپباران کرد.
به پێی زانیارییه‌كان، تۆپبارانه‌كانی ڕۆژی دووشه‌ممه هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه به‌ڵام ئەگەری ئەوە هەیە ئەم تۆپبارانە بە مەبستی گەرابەندی و تۆپبارانی بەربڵاوتر لە ڕۆژانی داهاتوودا بێت. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ڕابردوو هێزه‌كانی سپای پاسداران چه‌ك و جه‌به‌خانه‌ی قۆرسیان بۆ سنووره‌كانی شنۆ گواسته‌وه،به‌ڵام هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر مه‌به‌سته‌كه‌یان بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.