ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، ئه‌رته‌شی توركیا له ڕێگه‌ی تۆپخانه‌وه ڕۆژهه‌ڵاتی شاری كۆبانیی بۆردوومان كرد كه به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، تۆپخانه‌كانی توركیا مه‌یدانی نه‌وڕۆز و ته‌په‌ی مشته‌نووریان بۆردوومان كردووه و دوو كارمه‌ندی بێهداشت و ده‌رمانی ئه‌و شاره بریندار بوون. له هه‌واڵێكی دیگه‌دا به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به توركیا له گرێ سپی، منداڵێك كوژرا و چه‌ند كه‌سی مه‌ده‌نی بریندار بوون.
