ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، ئه‌رته‌شی توركیا و جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته ناوچه‌ی سرینیان له كانتۆنی فۆرات تۆپباران كرد.
وێڕای ڕێكه‌وتنی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و ده‌وڵه‌تی نوێی سووریا بۆ تێكه‌ڵكردنی شه‌رڤانان له‌گه‌ڵ ئه‌رته‌شی سووریا، ده‌وڵه‌تی توركیا درێژه به هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان ئه‌دات و زیانێكی زۆری به كه‌شاوه‌رزان و ژێرخانه‌كانی خزمه‌تگوزاری گه‌یاندووه. به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌حمه‌د شه‌رع كابینه‌ی ئه‌منیه‌تی بۆ ڕه‌شنووسی ده‌ستووری تازه‌ی ئه‌و وڵاته واژۆ كردووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان، درۆزه‌كان و عه‌له‌وییه‌كان ڕه‌د كراوه‌ته‌وه.