کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

تۆمەتباركردنی “ساڵح نیکبەخت” لە دادگای ڕژیمدا

تۆمەتباركردنی ساڵح نیکبەخت لە دادگای ڕژیمدا 2

“سالح نیك به‌خت” پاریزه‌ری بنه‌ماڵه‌ی “ژینا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ به‌ “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام”، مه‌حكووم كرا.

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی ڕه‌زبه‌ر، ساڵح نیکبەخت مافناس و پارێزه‌ری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، بە هۆی چاوپێکەوتنەکانی لەگەڵ میدیا ناوخۆیی و دەرەکییەکان، بە “چالاکی تەبلیغی دژ بە نیزام” تۆمەتبار دەکرێت، دوای دانیشتنی دووەم و کۆتا خولی دادگا، نیکبەخت بۆ به‌رگری له خۆی و ره‌د کردنه‌وه‌ی ئه‌و ئیتهامه وتی: دادگا زیاتر پشتی بەستووە به تیۆری پزیشکی دادوەری سەبارەت بە شێوازی  مردنی ژینا ئەمینی و  ڕایگەیاند کە تیۆری پزیشکی دادوەری تیۆرێکی کارناسانه‌یه  و وەک هەر تیۆرێکی دیکه ئیسباتی نیه  و ده‌کرێت پێداچوونه‌و‌ه‌ی له‌سه‌ر بکرێت.