ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه دهوڵهتی بریتانیا، بەهۆى ئەوەى رۆڵيان لە كوشتنى جەمال خاشقچى هەبووە ٢٠ كەسى ديكەى خستووهته ليستى سزاكانييەوە.
وەزارەتى دەرەوەى بریتانیا لە راگهیهنراوێكدا بڵاویکردەوە، ٢٠ کەسایەتی بەهۆی ئەوەی رۆڵيان لە كوشتنى جەمال خاشقچى هەبووە لهوانه، جێگرى پێشووى سەرۆكى دەزگاى هەواڵگريى سعوديە، ئەحمەد عەسيرى و راوێژكارى محەممەد بن سەلمان واته “عەبدوڵڵا قەحتانی”ش خراونەته لیستی سزاکانەوه. باس لەوەش كراوه كه سزاى ئابورى دەخرێتە سەر ئەو كهسانهی كه مافى مرۆڤ پێشێل دەكەن و ئەوانەش دەكرێنە ئامانج كە تێوەگلاون لە قورسترين پێشێلكارييەكانى مافى مرۆڤ. شایانی باسه، لە سەرەتادا ٤٩ كەس خراونەتە نێو ليستەكەوە و چاوەڕواندەكرێت لە مانگەكانى داهاتوودا كەسى زياتر بخرێنە نێو ليستى سزاكانەوە.