به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له زیانلێكه‌وتووانی شه‌ڕ له ئا‌مریكا دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و كۆریای باكوور به هۆی پشتیوانیان له تیرۆریسم، سكاڵایان تۆمار كرد.
ئه‌م سكاڵایه كه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ئا‌مریكا، په‌یمانكاران، كه‌سانی مه‌ده‌نی و هه‌روها زیانلێكه‌وتووانی هێرشه‌كانی حه‌ماس، ئه‌لقائیده و حیزبوڵڵا بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئه‌رته‌شی ئا‌مریكا و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی شارومه‌ندی ئا‌مریكا لێ نیشته‌جێ بوون تۆمار كراوه. له سكاڵاكه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه له ساڵانی ٢٠١٩ی زایینه‌وه تا ئۆكتۆبری ساڵی ٢٠٢٣، ٧ هێرشی تیرۆریستی له لایه‌ن ئه‌و گروپانه‌وه بۆ سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به ئامانجی لاواز كردنی ئا‌مریكا له ناوچه‌كه كراوه، به‌ڵام ئه‌و هێرشان نه‌ك ته‌نیا بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ئا‌مریكا نه‌كراوه، به‌ڵكوو به گشتی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كردووه‌ته ئامانج و به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یكی زۆر له بنه‌ماڵه‌كان به گشتی له ناو براون. یه‌كێك له‌و كه‌سانه كه به‌شداری ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی كردووه، هاوسه‌ری “ئێستێفن ترۆل”ه كه ئه‌ندامی ڕێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ بوو و له لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه له سووریا كوژرا.