کۆمەڵەى بەرگرى لە ئازادى رۆژنامەگەرى لە عێراق رایگەیاندووه، ٥٤ حاڵەتى توندوتیژى بەرامبەر رۆژنامەنوسان و دەزگاکانى راگەیاندن لە مانگى رابردوودا تۆمارکراوە.
ڕێكخراوهكه ئاماژەى بەوەکردووە، حەوت حاڵەتى هەڕەشەى کوشتن و رفاندن لە رۆژنامەنوسان کراوە، لەگەڵ دوو حاڵەتى دەستبەسەرکردن و ٢٤ حاڵەتى داخستن و تەشویش خستنەر کەناڵەکانى راگەیاندن تۆمارکراوە. باسى لەوەشکردووە، ٢١ حاڵەتى لێدان و هێرشکردن سەر رۆژنامەنوسان لە کاتى روماڵکردنى خۆپیشاندانەکاندا تۆمارکراوە. هاوكات کۆمەڵەى بەرگرى لە ئازادى رۆژنامەگەرى لە عێراق داوا دەکات چیتر ئەو هێرش و پەلاماردانانە رابگیرێن کە دەکرێنە سەر رۆژنامەنوسان و دەزگاکانى راگەیاندن. جێگهی ئاماژهیه، لە خۆپیشاندانەکانى دوو مانگى رابردوودا زیاتر لە ٤٠٠ خۆپیشاندەر کوژران و به هەزارانیش برینداربوون. ههروهه چەندین رۆژنامەنووس و دەزگاى راگەیاندن رووبەرووى هێرش و پەلاماردان بوونەتەوە.