کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

تۆماری زیاتر له‌ ١٠٠ حاڵه‌تی پێشێلكاری ئازادی ڕاده‌بڕین له‌ هه‌رێمی كوردستان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ سەرەتاى ئەمساڵەوە له‌ هه‌رێمی كوردستان ١١٢ حاڵەتى پێشێلكاری ئازادی راده‌ربڕین تۆمارکراوە و ٦٥ رۆژنامه‌نووسیش پیشێلكارییان ‌ به‌رامبه‌ر كراوه‌.

ڕۆژی شەممە ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “گۆران جەلال” بڕیاردەرى لیژنەى داکۆکى لە مافى رۆژنامەنوسان رایگەیاند، ٦٥ رۆژنامەنووس پێشیلکارییان بەرامبەر ئەنجامدراوە و له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵەوە تا ئێستا  ١١٢ حاڵه‌تی پێشێلكردنى ئازادی راده‌بڕین له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراوه‌ و لەوانە ١٧ حاڵەتى دەستگیرکردن و سێ حاڵەتى داخستنى کەناڵ و ١٨ حاڵەتى رێگریکردن لە کارى رۆژنامەوانى و دو حاڵەتى کوشتن تۆمارکراون و کەسێکیش بەهۆى بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەوە دەستگیرکراوە.