بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سەدان هێرش لە چەندین پارێزگای ئێران تۆمار کراون و هەندێک ناوچەی سەربازی و مەدەنی بوونەتە ئامانج.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، لانیکەم ٤٥٤ هێرش لە ١٦٥ ڕووداو لە ١٦ پارێزگای وڵات تۆمار کراون. لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا لانیکەم ١١ هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و ٢٢ کەسی دیکەش بریندار بوون. بەپێی هەمان ڕاپۆرت، پارێزگای تاران بە ڕێژەی ٤٨ لە سەد زیاترین هێرشەکانی تۆمارکراوی لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لەخۆ گرتووە و دواتر هەمەدان و ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات دێن. شایانی باسە کە بەپێی ئەم زانیارییانە، لە سەرەتای دەستپێکردنی ئەم ململانێیە لە ٩ی ڕەشەمەوە تا ئێستا ژمارەی گیانبەختکردووانی مەدەنی بۆ ١٣٣٠ کەس گەیشتووە و ژمارەیەکی زۆر لە دامەزراوەکان و شوێنە مەدەنییەکان زیانیان پێگەیشتووە.
