کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

تۆمارکردنی دوو هەزار دۆسیەی سکاڵای کرێکاری و خاوەنکاری لە ئیلام

تۆمارکردنی دوو هەزار دۆسیەی سکاڵای کرێکاری و خاوەنکاری لە ئیلام

“نوورەدین ئەلیاسی” بەڕێوبەری ئیدارەی گشتی “تەعاون، کار و ڕفای ئیجتماعی” ئیلام ڕایگەیاندووە، لە سەرەتای ئەم ساڵ تا ئێستا، ٢ هەزار و ٥٤ دۆسیەی سکاڵای کرێکاری و خاوەنکاری لەو ئوستانەدا تۆمار کراوە.

“ئەلیاسی” لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو، ٢ هەزار و ٩١٠ سکاڵا لە لای ئەوان تۆمار کراوە کە بەشێکی زۆری ئەو سکاڵا کرێکاری و خاوەنکاریانە لە دادگاکاندا یەکلایی کراوەتەوە و حوکمی لەسەر دراوە. ناوبراو ئاماژەی بەوە داوە کە لە ئێستادا ٢٥٤ دۆسیە خەرێکە حوکمی لەسەر ئەدرێت و ٦٠٢ دۆسیەی دیکەش پەڕاوی لێکۆڵینەوی لەسەر کراوەتەوە و لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا حوکمیان لەسەر ئەدرێت. جێگای ئاماژەیە ٣٨ کارگە لە ئوستانی ئیلام گەڵاڵەی ڕێزبەندی پیشەیی دەیانگرێتەوە کە هەتا ئێستا بۆ ٣٣ کارگەیان ئەو گەڵاڵەیە جێبەجێ کراوە.