ڕۆژنامه‌ی ئێعتماد ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی ڕه‌زبه‌ر له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تایی ئه‌مساڵ دا به لانیكه‌م ٧٨ ژن له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی خێزانیانه‌وه كوژراون.
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان، زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه به بیانووی كێشه‌ی خێزانی له‌لایه‌ن ئه‌ندامێك یان چه‌ند ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه كوژراون. بیانووكردنی كێشه‌ی خێزانی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی له حاڵێكدایه كه زۆربه‌ی ئه‌و كچ و ژنانه‌ی ده‌كوژرێن به بیانووی پاراستنی نامووس و شه‌ره‌ف بوونه‌ته قوربانی و ڕژیم نایه‌وێت دان به كولتووری دواكه‌وتوو و پیاوسالارانه‌ی مه‌زهه‌بی خۆیدا بنێت. ئاماره‌كان نیشانی داوه كه ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانانه به بیانووی ئه‌وه‌ی كه باوك، برا یا هاوژینی قوربانی بوون، كه‌مترین حوكمیان وه‌ر گرتووه و پاش ماوه‌یه‌ك به‌ندكران له زیندان ئازاد كراون.