ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه ڕایگه‌یاند: سه‌باره‌ت به به‌ندكرانی سێ ساڵه‌ی سیسیل كۆهلێر و ژاك پاریس، له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی، له دیوانی نێوده‌وڵه‌تی دادگوسته‌ری لاهه سكاڵای له دژی ڕژیم تۆمار كردووه.
سیسیل كۆهلێر موعه‌لیمی ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ و ئه‌ندامی فێدراسیۆنی په‌روه‌رده و فه‌رهه‌نگی سه‌ندیكای هێزی كاری فه‌ڕانسه و ژاك پاریس، له كاتی گه‌شت كردن بۆ ئێران، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه له شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و ماوه‌ی سێ ساڵه زیندانی كراون. وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ له‌و دوو چالاكه سنفییه و بڵاوكردنی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی، توڕه‌یی ده‌وڵه‌تی فڕانسه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆماری ئیسلامیان به بارمته‌گرتنی شارومه‌ندانی بیانی تۆمه‌تبار كرد. حه‌فته‌ی ڕابردوو بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو به‌ندكراوه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دا وێڕای ئاماژه‌دان به دۆخی ناجێگیری ته‌ندرووستیان، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجیان بوون.