کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

تۆماركردنی سكاڵا دژبه‌ ئه‌ردۆغان و وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی له‌لایه‌ن بومه‌له‌رزه‌لێدروانه‌وه‌

تۆماركردنی سكاڵا دژبه‌ ئه‌ردۆغان و وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی له‌لایه‌ن

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌ له‌ باكووری كوردستان له‌ ڕێگه‌ی پارێزه‌رێكه‌وه‌ سكاڵایان له‌ دژی‌ “ڕه‌جه‌ب ته‌یه‌ب ئه‌ردۆغان” سه‌رۆككۆماری توركیا و كۆمه‌ڵێك له‌ وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی تۆمار كردووه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “حسێن جه‌مشید” پارێزه‌ری بنه‌ماڵه‌ی بومه‌له‌رزه‌لێدراوانی توركیا به‌هۆی ڕێژه‌ی زۆری قوربانیانه‌وه‌ سكاڵای دژبه‌ ئه‌ردۆغان و هێندێك له‌ وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی له‌ دیوانی باڵای وڵات دا تۆمار كردووه‌. به‌وته‌ی ئه‌و پارێزه‌ره‌، به‌رپرسی سه‌ره‌كی ئه‌و قوربانیه‌ زۆره‌ شه‌خسی “ئه‌ردۆغان” سه‌رۆكی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و وه‌زیرانی ژینگه‌، مه‌سكه‌ن، كیشوه‌ر، به‌رگری، بێهداشت و گواستنه‌وه‌یه. ناوبراو هه‌روه‌ها سكاڵایه‌كی له‌دژی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ نێوان ساڵه‌كانی ١٩٩٩ بۆ ٢٠٢٣ی زاینی له‌ شاره‌كانی مه‌رعه‌ش، سمسوور، هاتای، دیلۆك، ئادانا، مه‌ڵاتیه‌، عوسمانیه و ڕۆحا وه‌كوو شاره‌دار و ئه‌ندامی شۆرای شار كاربه‌ده‌ست بوون، تۆمار كردووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ٦ی فێوریه‌ی ئه‌مساڵ له‌ باكووری كوردستان به‌ لانیكه‌م ٤١ هه‌زار و ٦٤٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ١٤٧ هه‌زار و ٩٣٤ كه‌س بریندار بوون، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی ١٥ ملیۆن كه‌س زیانیان به‌ركه‌وتووه،‌ ٢٠ هه‌زار بینا ڕووخاوه‌ و ١٨٠ هه‌زار كه‌س له‌ ژێر داروپه‌ردوودا ماونه‌ته‌وه‌ و چاره‌نووسیان نادیاره‌.