کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

تۆماركردنی زیاتر له‌ ٢٠ هه‌زار هاوسه‌رگیری منداڵان له‌ یه‌كساڵی ڕابردوو له‌ ئێران

تۆماركردنی زیاتر له‌ ٢٠ هه‌زار هاوسه‌رگیری منداڵان له‌ یه‌كساڵی

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ئاماری ئێران له‌ به‌هار تا پاییزی ١٤٠١ی هه‌تاوی ٢٠ هه‌زار و ٦٤٨ هاوسه‌رگیری منداڵانی ته‌مه‌ن ژێر ١٥ ساڵ تۆمار كراوه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، له‌ نێوان به‌هار بۆ پاییزی ١٤٠١ی هه‌تاوی دا ٢٠ هه‌زار و ٦٤٨ بابه‌ت هاوسه‌رگیری منداڵانی ته‌مه‌ن ژێر ١٥ ساڵ تۆمار كراوه‌ و یه‌ك هه‌زار و ٨٥ منداڵ له‌ دایكانی ته‌مه‌ن ژێر ١٥ ساڵ به‌ دونیا هاتوون، هه‌روه‌ها ١٢ بابه‌ت كوڕانی ته‌مه‌ن ژێر ١٥ ساڵ و پێنج بابه‌ت به‌دونیا هاتنی منداڵ له‌ دایك و باوكانی ته‌مه‌ن ژێر ١٥ ساڵ تۆمار كراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕێژه‌ی هاوسه‌رگیری كچانی ته‌مه‌ن ١٠ بۆ ١٤ ساڵ له‌ به‌هاری  ١٤٠٠ی هەتاوی به‌ نیسبه‌ت ساڵی ڕابردووی ٣٢٪ به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و ئه‌و ڕێژه‌یه‌ له‌ ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی دا تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو چووه‌ته‌ سه‌ره‌وه‌.