به پێی ئاماره‌كان، زیاتر له ١٨٦ هه‌زار منداڵی ته‌مه‌ن ٦ بۆ ١١ ساڵ له نێوان ساڵه‌كانی ١٤٠٠ بۆ ١٤٠١ ی هه‌تاوی له ئوستانی سیستان و به‌لووچستان له پڕۆسه‌ی خوێندن دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، په‌یوه‌ندێكی قوڵ له نێوان هه‌ژاری و بێبه‌ش بوون له ئیمكانات له‌گه‌ڵ دووركه‌وتنه‌وه له خوێندن هه‌یه و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی ٤ ده‌یه‌ی ڕابردوودا كه‌مترین بایه‌خی به ئوستانی سیستان و به‌لووچستان داوه. ئه‌وه‌ی كه جێگای سه‌ره‌نجه ناوی گه‌وره‌شاری تارانه كه له ڕیزی دووهه‌می ئه‌و ڕیزبه‌ندیه دایه، به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ته‌نیا له‌ماوه‌ی یه‌كساڵی ڕابردوودا ٢٩ هه‌زار منداڵ له درێژه‌دان به پرۆسه‌ی خوێندن دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه و ئه‌و ئاماره به‌هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ژاری و بێكاری به‌رده‌وام له زیادبوون دایه.
