یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌واڵنێرانی ئه‌فغانستان له ڕاپۆرتێكدا، زیاتر له ٣٠ حاڵه‌تی تووندووتیژی له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوو دژ به هه‌واڵنێران له‌و وڵاته تۆمار كردووه.
لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه ده‌ریخستووه كه ٩٠ له سه‌دی تووندووتیژیه‌كن له دژی هه‌واڵنێرانی ئه‌و وڵاته له لایه‌ن چه‌كدارانی تاڵیبان ڕوویداوه و به‌پێی ڕاپۆرته‌كه كه‌سانی نه‌ناسراو ته‌نها له سێ حاڵه‌تی تووندووتیژیه‌كاندا ده‌ستیان هه‌بووه. له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌دا كه له‌لایه‌ن به‌رپرسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌واڵنێرانی ئه‌فغانستان به‌ڵاو كراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه دراوه كه ٤٠ له‌سه‌دی حاڵه‌ته‌كان بووه‌ته هۆی بریندار بوونی هه‌واڵنێران له‌و وڵاته. شایانی باسه پێشتر گرووپی تاڵیبان ڕایانگه‌یاندبوو كه كێشه‌یان له گه‌ڵ كاری ڕۆژنامه‌نووسی و هه‌واڵنێری و ئازادی ڕاده‌ربڕین له‌و وڵاته‌دا نییه به‌ڵام دواتر ئه‌و هه‌واڵنێرانه كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ژنان له شاری كابۆڵی ئه‌و وڵاته‌یان كردبوو له لایه‌ن چه‌كدارانی تاڵیبان هێرشیان كرایه سه‌ر و بریندار كران.