بەپێی دوایین راپۆرتی ناوەندی ئاماری ئێران، رێژەی هەڵاوسانی ئۆستانی كوردستان و به تایبه‌ت له‌شاری سنە 43% بووە، واته 2% زیاتر لە ئاستی مامناوەندی ئێرانه و گۆشارێكی زۆری خستووه‌ته سه‌ر ژیانی دانیشتووانی ئه‌و ئۆستانه.
کارناسانی ئابووری دەڵێن بەشێک لە گرانییەکانی ئۆستانی كوردستان لە ئاستی سەرتاسەریی ئێرانەوە کاریگەری وەردەگرێت. دابەزینی بەهای تمەن و نهقدینهی زۆر لە بازاڕ، رێژەی هەڵاوسانیان زیاتر کردوە و ئەمانە کاریگەرییان لەسەر توانای کڕینی خەڵک داناوە و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌م سیاسه‌ته بۆ قەرەبووکردنەوەی کورتهێنانی بودجە كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت.