کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

تووڕەیی خەڵک بەهۆی لێدان و سوکایەتی پێكردن بە ژنێکی پەنابەر لە وڵاتی تورکیە

تووڕەیی خەڵک بەهۆی لێدان و سوکایەتی بە ژنێکی پەنابەر لە وڵاتی تورکیە

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا گرتە ڤیدیۆیەکی ژنێکی پەنابەری خەڵکی سوریە کە لەلایەن هێزەئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکیە ئازار ئه‌درێت و سووکایەتی پێدەکرێت لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوتەوە و ئەمەش تووڕەیی خەڵکی لێكه‌وته‌وه‌.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، خەڵک بە نیشانەی تووڕەیی و هاوکات پاڵپشتی لەو ژنە پەنابەرە، بە دانانی دەستێک لەسەر چاوێکیان، وێنەی خۆیان تۆمار کردووە و ئەو وێنانە بە هاشتاگی “ئێمە پشتیوانی لەیلاین” لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو دەکەنەوە.