کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

تووش بوونی پتر له‌ سه‌د به‌ندكراوی زیندانی مه‌هاباد به‌ نه‌خۆشیی كۆرۆنا

تووش بوونی پتر له‌ به‌ندكراوی زیندانی مه‌هاباد به‌ نه‌خۆشیی كۆرۆنا

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، زیاتر لە سەد بەندکراوی ڕاگیراو لە بەندی ٤ و ٦ی زیندانی ناوەندیی مەهاباد لە ماوەی چەند حەفتەی ڕابردوودا تووشی پەتای کۆرۆنا بوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لانیکەم سەد بەندکراو له‌ زیندانی ناوه‌ندیی شاری مه‌هاباد تووشی پەتای کۆرۆنا بوون کە باری تەندروستی بەشێکیان ناجێگیرە و بەو حاڵەشه‌وه‌ بەرپرسانی زیندان نەک هەر نه‌یان بردوون بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی زیندان، بەڵکوو لە هەر جۆرە خزمەتگوزارییەکی تەندروستی و دەرمانی بێبەشیان کردوون. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی كه‌ لە بەندی ٤ و ٦ی زیندانی ناوەندیی مەهاباد دا ڕاگیراون، بە پێی تۆمەتەکانیان جیا نەکراونەتەوە و مه‌ترسیی جیدیان له‌سه‌ره‌.