کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

تووش بوونی ٧ منداڵی ژێر ته‌مه‌ن ٥ ساڵان به‌ ویرووسی كۆرۆنا له‌ سنه‌

تووشبوونی ٧ منداڵی ژێر تەمەن ٥ ساڵ بە نەخۆشی کۆرۆنا jpg4

تووشبوونی ٧ منداڵی ژێر تەمەن ٥ ساڵ بە نەخۆشی کۆرۆنا jpg4

جێگری کاروباری تەندروستیی زانکۆی پزیشکیی پارێزگای سنە، باسی لە تووشبوونی ٧ منداڵی ژێر تەمەن ٥ ساڵان کرد کە تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا بوون.

به‌ وته‌ی ئه‌م به‌رپرسه‌ی ڕژیم، تاقیکاری کۆرۆنا بۆ ئەو ٧ منداڵە کە تووشی وێرووسی کۆرۆنا بوون ئەرێنی بووە و ئەو منداڵانە لە ناوەندی دەرمانیی شاری سنە لە ژێر چاوەدێریی پزیشکی دان. بە وتەی ناوبراو، ٣ کەس لەو ٧ کەسە، تەمەنیان له ژێر ١ مانگ دایە. شایانی باسه‌ سەرەڕای تووشبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران، لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەت هەتا ئێستا ئامارێکی وردیان سەبارەت بە ڕێژەی تووشبووان و گیان لەدەستداوان بڵاو نەکردووەتەوە.